گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە بەشداریی خۆی لە خولی نوێی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد ڕاگەیاند، کە تێیدا "خشتی هیلال" وەک یەکێک لە براندە پێشەنگەکانی کەرتی بیناسازی نمایش دەکرێت. ئەم بەشدارییە بە مەبەستی ناساندنی کوالێتی بەرز و هێزی بەرهەمەکانی کارگەی هیلالە لە پاڵ کارگەکانی (ئاسۆ و عەشتار). ئێمە لە ڕێگەی خشتی هیلالەوە پابەندبوونی خۆمان بۆ دابینکردنی باشترین کەرەستەی بیناسازی دووپات دەکەینەوە کە گەرەنتی مانەوە و پتەوی بۆ هەموو پڕۆژە جیاوازەکان دەکات.