30/08/2020
لەسەر ئەرکی بەڕێز ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆکی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە مەراسیمی خەلاتکردنی کۆمەڵێک لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە لە ریزبەندی دە یەکەمی هەرێمی کوردستاندا بوون بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 ئەنجامدرا. 12 خوێندکاری شاری هەڵەبجەی خۆشەویست لە ریزبەندی دەیەکەم بوون و هەر خوێندکارێک بە بڕی 1،500$ خەڵاتکرا لەگەڵ خوێندنگاکانیان بە بڕی 1،500$ و بەرێوەبەری خوێندنگاکانیان بە بڕی 1،000$ خەلاتکران. لێرەوە پیرۆزبایان لێدەکەین، بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر لە داهاتوویاندا.