کۆمپانیای تیشک نێت بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت/ سنوردار
کۆمپانیای تیشک نێت
بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ساڵی 2011 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و
لەسەرەتادا لەسەر سیستمی وای ماکس Y-MAXدەستی بە کارکردن کرووە.
هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تەکنۆلۆجیای داتا
و زانیاری،
وەک یەکەم کۆمپانیا لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستمی (Advanced 4G LTE)
ئێڵتی ئیی پێشکەوتووی بۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت خستە گەڕ و تۆڕەکانی لە
شارەکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە و گەرمیان فراوانتر کرد.
بواری
تەکنەلۆجیا و ئامێرەکان لە کۆمپانیای تیشک نێتدا هەمیشە لە نوێبوونەوە و
پێشکەوتندایە و لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی ئامێرەکانی مای فای، CPE WiFi و سیمکارتی
مۆبایل دەگەیەنێتە بەشداربووانی، ئەمە جگە لەوەی سەنتەری ڕاژەی بەشداربووان
بە بەردەوامی و لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵدا لە خزمەتی بەشداربوواندایە، لە پێناوی
پێشکەشکردنی هەموو جۆرە کارئاسانی، هاریکاری، ڕوونکردنەوە و ڕێنماییەک بۆ بەشداربووان.
بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتێکی باشتر بە کوالیتییەکی
بەرزتر بۆ بەشداربووان، تیشک نێت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری تۆڕە
کۆمەڵایەتییهکان و سیستمەکانی پەیوەندیکردن ئەنجام داوە.
ماڵپەری تیشکنیت