كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاریی تیلیكۆم
دوای پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە جیهان و کوردستان بە
تایبەتی، گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاریی تیلیکۆم
(HTS)ی لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراند، بە کواڵیتییەکی بەرزی سەردەمیانە و دابینکردنی
گروپێک لە ئەندازیار و تەکنیککاری شارەزای بوارەکە.
کۆمپانیای HTS، لە ئێستادا یەکێکە لە کۆمپانیا چالاک و
دیارەکانی بواری تەکنەلۆجیا و گەیاندن، کە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی بە
کۆمپانیاکانی تیلیکۆم و ئینتەرنێت دەگەیەنێت. بوونی پسپۆری تایبەتی ئەو بوارە،
مەشق، گەشەپێدان و پێگەیاندنی کارمەندان، سوودوەرگرتن لە ئەزموون و زانیارییەکانی
دەرەوەی سنووری وڵات، بەکارهێنانی سیستمی هاوچەرخ، ئامێر، تاقیگە و تەکنەلۆجیای
سەردەم کۆمەڵێک فاکتەرن بۆ ئەوەی بناغەی کۆمپانیاکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر ببێت و
پێگەی خۆی لەو بوارەدا فراوانتر و پتەوتر بکات. لەسەر
بنەمای دروشمی کۆمپانیا: (پێویستە تۆڕەکان هەمیشە
دەستەبەر بن) کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا بریتیە لە دامەزراندنی تاوەری پەیوەندی
بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و نۆژەنکردنەوە و چاکسازییەکی پلانداڕێژراو و بەردەوام.
هەموو
ئەم خاڵانەی سەرەوە و ئەزموونی چەندین ساڵ، فاکتەرێکن بۆ ئەوەی کۆمپانیا بتوانێت
لە بواری ڕاوێژکاریی تیلیکۆم کار بکات و سەرپەرشتیی داڕشتنی پلانی کورت و
درێژخایەن بۆ پرۆژە ستراتیجییەکان لە بواری گەیاندندا بکات. لە
ئێستادا کارەکانی کۆمپانیا لە بەشێکی عێراق و بەتایبەتی پارێزگاکانی سلێمانی،
هەڵەبجە، کەرکووک و دیالەی گرتۆتەوە.