كارگەی هەڵەبجە بۆ كۆنكرێتی ئامادەكراو / سلێمانی
کارگەی هەڵەبجە بۆ
کۆنکرێتی ئامادەکراو لە ساڵی 2010 و لەسەر ڕووبەری 4 دۆنم زەوی دامەزرا، ئەویش لەپاش دەستپێکردنی پرۆسەی
بنیاتنانەوەی وڵات و زیادبوونی ژمارە و قەبارەی پرۆژەکانی بنیاتنان، کە گروپی
کۆمپانیاکانی هەڵەبجە پشکێکی بەرچاوی تێدا بە دەست هێنابوو. ئامانجمانبوو بەشێک لە دابینکردنی کەرەستە بنچینەییەکانی
بنیاتنان و هەنگاوەکانی بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی گروپی
کۆمپانیاکانی هەڵەبجەدا دەستەبەر بکرێن. لە ساڵی 2019 ئەم
کارگەیە بە شێوازێکی نوێ و لە سەر رووبەری ٧ دۆنم زەوی لە ناوچەی تانجەرۆ سەرجەم
ئامێر و کەرەستەکانی کارکردنی نوێ و بە رۆژ کردەوە.
کارگەکە لە پێکهاتە و میکانیزمی بەرهەمهێنانی کۆنکرێتدا یەکێک لە باشترین و پێشکەوتووترین
تەکنەلۆجیای سەردەم بەکار دههێنێت بە پشتبەستن بە ستافێکی پسپۆر، پیشەگەر، خاوەن
ئەزموون و کارامە بۆ هەموو قۆناغە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کۆنکرێتە
ئامادەکراوەکان.
بۆ پاراستنی دروشمی کارگەکەمان " کوالیتیی بەرز و ڕەزامەندیی کڕیار"، سەرجەم تاقیگە و بەشە جیاوازەکانی کارگەکە تەکنەلۆجیایەکی ئاستبەرز و چەندین ئامێری
مۆدێرنی بۆ دەستەبەر کراوە، کە لە توانایاندا هەیە خزمەتگوزاریی و کارئاسانیی پێویست
بۆ هەموو جۆرە پرۆژەیەکی بیناسازی پێشکەش بکەن.
هەر ئەمەش فاکتەرێکی
سەرەکی بووە بۆ ئەوەی کارگەی کۆنکرێتی هەڵەبجە جگە لە جێبەجێکردنی پرۆژە گەورەکانی
وەک گاردن ستی شوقەکان و ڤیلاکان، فامیلی مۆڵ، پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئابووریناسان و
هەروەها چەندین پرۆژەی گەورەی دیکەدا بەشداری بکات و متمانەی گەلێک لە
کۆمپانیاکانی دەڤەرەکە و هاوڵاتییان بە دەست بهێنێت.
توانا
و تایبەتمەندییەکانی کارگەی هەڵەبجە بۆ کۆنکرێتی ئامادەکراو:
•کارگە توانای بەرهەمهێنانی 120 مەتر سێجا کۆنکرێتی لە یەک کاتژمێردا هەیە
•سەرجەم جۆرەکانی کۆنکرێت بەرهەمدەهێنێت، لە دیارترینیان ( کۆنکرێتی هیزی بەرز- 45 میگاپاسکال تا هیزی ١٠٠ مێگا پاسکال،
•کۆنکرێتی تایبەت بە پرۆژەکانی دەرەوەی شار توانای مانەوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێری هەیەبەر لە بەکارهێنانی
•بەرهەهێنانی کۆنکرێتێک کە لە کەش و هەوای سارد توانای بەکارهێنانی هەبێت.
کۆنکرێتی flowکە بەکاردێت بۆ باڵەخانە بەرزەکان و Tunnel form
•خاوەنی درێژترین پەمپی کۆنکرێتە لەسەر ئاستی عێراق کە درێژییەکەی دەگاتە 61 مەتر.
•خاوەنی سێ پەمپی کۆنکرێتی نوێیە بە درێژییەکانی 43 و 36 مەتر و هەروەها چەندین ئوتومبێلی میکسەر.
•کارگە تاقیگەیەکی سەردەمییانە بەکار دەهێنێت لە بواری کۆنترۆڵی جۆری و چاودێریکردنی ئەو کەرەستانەی بۆ بەرهەمهێنانی کۆنکرێت بەکار دەهێنرێن، هەروەها پشکنینی کۆنکرێتی بەکارهێنراو.