كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بازرگانیی گشتی و گواستنەوە/ سنوردار
یەکەم بەردی بناغەی سەرجەم کۆمپانیاکانی گروپی کۆمپانیاکانی
هەڵەبجە لە ساڵی 2006دا، بریتی بوو لە دامەزراندنی کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بازرگانیی
گشتی و گواستنەوە. هەر لەو کاتەوە گەشتی بازرگانی درێژەی پێ درا و لە ماوەی هەموو
ئەم ساڵانەدا کۆمپانیاکە گەشەسەندنێکی بەرچاوی لە هەموو بوارەکاندا بە خۆیەوە
بینیوە، بە تایبەتی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای
زانیاریی سەردەم لە پڕۆسەی کاربەڕێکردنی کۆمپانیادا.
ئەرک و بەرپرسیارێتیی کۆمپانیا بریتین لە:
•سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی دابینکردنی زانیاری وپێشنیارکردنی کۆمپانیای پەیوەندیدار لە وڵاتانی دەرەوە بۆ کڕیار و بازرگانەکان.
•گواستنەوە، ڕێکخستن و بەڕێکردنی کارە فەرمییەکانی دامودەزگاکانی وڵاتی سەرچاوە.
•ڕێکخستن و ئاسانکاری لە هەموو خاڵە سەرسنوورییەکانی ڕێگای گواستنەوە، دڵنیاکردنی کەلوپەلەکان لە خاڵی دەرچوونەوە هەتا گەیاندن و ڕادەستکردنی بۆ لایهنی مهبهست.
•بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم ڕۆڵێکی دیکەی ئاسانکار و چاودێریکار لە قۆناغە جیاوازەکانی گواستنەوەی کەلوپەلدا دەبینێت، بە شێوەیەک خودی کۆمپانیاکە و بازرگانەکەش دەتوانن لە ڕێگەی کۆدێکی تایبەتەوە بەدواداچوون بۆ شوێنی گەیشتنی هەنووکەیی کەلوپەلەکە بکەن، کە ئەمەش دڵنیایی و کارئاسانییەک بۆ سەرجەم لایەنەکان دەستەبەر دەکات.
لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندی تایبەت بە بوارەکانی
گواستنەوە و بازرگانی لە لق و بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیادا، لە نووسینگەی سەرەکی و
لقەکانی کۆمپانیا کار دەکەن، لە گەلێک لە شارەکانی عێراق، شارە گەورەکانی سەنتەری
بازرگانیی وەک ئیستەنبوول و مێرسین– تورکیا، دوبەی – ئیمارات، ئی یو – چین. ئەمەش
بووەتە هۆی کۆکردنەوەی ئەزموون و زانیاریی چەندین ساڵە کە بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی
لە تەواوکردنی ئەو زنجیرە کارانە بە شێوەیەکی دروست و لە بەرامبەریشدا
بەدەستهێنانی متمانەی بازرگان و خاوەن کاڵاکان.
جگە لەوەش لە بواری
گواستنەوەدا کۆمپانیای هەڵەبجە بە تۆڕێکی زانیاریی جیهانی و کۆمەڵێک کۆمپانیای
گواستنەوەی بەناوبانگی جیهانییەوە بەستراوەتەوە، ئەمەش وای کردووە کۆمپانیاکە
بتوانێت لە زۆرینەی خاڵەکانی جیهانەوە گواستنەوەی کەرەستە جێبەجێ بکات.