ویستگەی سوتەمەنی هەڵەبجە
بونیادنانی وێستگەیەکی سوتەمەنی سەردەمیانە بە شێوازێکی
ستاندارد، رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان سەلامەتیەکان و دابینکردنی سوتەمەنی
بە باشترین جۆری کوالیتی بەنزین، یەکێکی دیکە بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی گروپی
کۆمپانیاکانی هەڵەبجە. ئەم وێستگەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە و لەلایەن حکومەتی
هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی دامەزراندنی پێدراوە.
ئامانجی ئێمە لە دامەزراندنی ئەم وێستگەیە، دابین
کردنی باشترین کوالتی بەنزین، گاز و نەوتە بۆ شاری سلێمانی. لە وێستگەکەمان جگە لە ئۆکتان بایەخی
تەواوەتی دراوە بە پێکهێنەرەکانی دیکەی بەنزین وێستگەی هەڵەبجە باشترین جۆری
بەنزینی نۆرماڵ، محسن، سوپەر هەروەها نەوت و گازی ئێرانی لەژێر چاودێری وەزارەتی
سامانە سروشتیەکان بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.
خزمەتکردنی
شۆفێر و کڕیاران کاری هەرە لەپێشینەی وێستگەکەمانە، هەر بۆیە ئامێری ئۆتۆماتیكی شوشتنی
ئۆتۆمبیل دابین کراوە کە بە کەمترین نرخ و جوانترین شێوە ئۆتۆمبێلەکانتان بۆ خاوێن
دەکاتەوە.