بینینی گروپ
گروپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه له‌ریزی كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌وه ناسراوه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌كاته‌وه، كه پێشكه‌ش به هاووڵاتیان و داموده‌زگاكانی ده‌كات .
ئێمه دید وتێڕوانینی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی خۆمان هه‌یه بۆ سه‌ر له‌نوێ بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و عێراق به‌گشتی و به باشترین شێوه . ئه‌ویش به داهێنان و بهكردهیكردنی هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك كه به سوود و قازانج بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێشخستن و هه‌ستانه‌وه و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانمان.
هه‌روه‌ها ئێمه وای ده‌بینین ئه‌م شێوازی كاركردنه كاریگه‌ر و یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له تێهه‌ڵكێشكردنی وڵاته‌كه‌مان به‌پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون، هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنی كه‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندی خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به ئاقاری سوود وه‌رگرتن له‌و ئه‌زموون و پرۆسه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی كۆمپانیا مه‌زنه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت پێوه‌ی په‌یوه‌ستن .
په‌یامی گروپ
گروپی هه‌ڵه‌بجه تێده‌كۆشێت له‌پێناو پاراستنی پێگه و ناوبانگی تایبه‌تی خۆی له‌ریزی كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆیه هه‌وڵده‌دات له‌ساڵانی داهاتووی كاركردنی به‌رده‌وامیدا ، به‌رنامه و چالاكییه‌كانی خۆی چڕتر و كاراتر بكات تا له‌ئاستی داواكاری بازاڕ و ڕه‌زامه‌ندی گشتی و پێداویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت .
هه‌ر له‌م چوار چێوه‌یه‌دا هه‌وڵده‌دات بۆ داهێنانی زیاتر و گه‌شه‌ی خێراتر، ئه‌ویش به فراوانتركردنی بازنه و سنووری تۆڕی كاركردنی . هاوكات هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی (كوالیتی) به‌رهه‌م و پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كان. هه‌روه‌ها باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوكاره بازرگانییه‌كانی .