کۆمپانیای بەیان بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە / سنوردار
کۆمپانیای بەیان بۆ وەبەرهێنانی خانوبەرە
یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، کە تایبەتە بە بنیاتنان و
وەبەرهێنانی خانوبەرە و لە ساڵی 2010 لە سلێمانی دامەزراوە.
جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە
ئاستێکی بەرزی لە پسپۆڕیی ئەندازیاری و پلاندانان هەبێت، ئامانجی دامەزراندنی
کۆمپانیاکە بووە. ئەمەش وایکردووە لە خاڵی دەستپێکردنەوە کۆمەڵێک ئەندازیاری
شارەزا و پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکاندا لە خۆ بگرێت
بنیاتنان و تەواوکردنی سێ قۆناغی پڕۆژەی
نیشتەجێبوونی (گاردن ستی شوقەکان) بە 18 باڵەخانەی تایبەتەوە، هەروەها بنیاتنانی
قۆناغی دووەمی پرۆژەکە کە بریتیە لە چەندین ڤیلانی سەردەمیانە بە باشترین کوالیتی لە
شاری سلێمانی بەڵگەیەکی تەواوە لەسەر پسپۆڕیمان لە کار و گەیشتنمان بە ئامانجە
بەرزەکانی پیشەگەریی کۆمپانیای بەیان.