كارگەی ئاسۆ بۆ وەبەرهێنانی خشتی سوور و قرمید

كارگەی ئاسۆ بۆ وەبەرهێنانی خشتی سوور و قرمید

یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، بریتیبوو لە بنیاتنانی کارگەی ئاسۆ بۆ بەرهەمهێنانی خشتی سور. بە جۆرێک کە بتوانێت لەسەر ستانداردێکی جیهانیی باوەڕپێکراو چەندین جۆر خشتی سوور بەرهەم بهێنێت، و لەگەڵ گەشەکردنی بنیاتنان لە کوردستان و عێڕاقدا بەرهەمەکانی بخاتە بازاڕەوە بە توانای بەرهەمهێنانی 350,000 خشت لە ڕۆژێکدا.
لە شوێنێکی ستراتیژیدا نزیک  قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و لەسەر ڕووبەری 210,000 مەتردووجا لە ساڵی ٢٠٠٥ بنیات نراوە. پێش خستنە بازاڕی بەرهەمەکان گرنگییەکی زۆر دراوە بە پاراستنی ژینگە ئەویش لە بەکارهێنانی کەرەستە سەرەتاییەکان، شێوازی بەرهەمهێنان، بڕی وزەی بەکارهێنراو لە بەرهەمهێنان و پێگەی جوگرافیی کارگەکە.
 ئەمەش سەرەڕای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو و مۆدێرن لە بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەرهەمی کارگەکە لە بەرگەگرتنی کەشوهەوا جیاوازەکانی ناو وڵاتدا لە ئاستێکی یەکجار بەرزدا‌. کارگەی ئاسۆ یەکێکیشە لە دیارترین هێماکانی بەرهەمهێنانی خشتی سور و ناوبانگێکی باشی لەناو بازاڕی ناوخۆی کوردستان و عێراقدا بەدەست هێناوە.

ئەم هۆکارانە وایکردووە کە :
1-کارگەکەمان بۆ ساڵی 2019 بڕوانامەی یەکەمین و نایابترین کارگەی لە ئاستی عیراق وەرگرتووە لە بواری پیشەسازیی کەرەستەی بیناسازی/پیشەسازیی خشت لەلایەن دەزگای ناوەندی پێوانەیی و کۆنترۆڵی جۆری سەروەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عیراقی .
2-تاقیگەی کارگەکەمان لە ئەنجامی ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێنماییەکانی ستاندارد لە بواری تاقیگەیی دا بە نووسراوی ژمارە 507 لە 2019/12/11 بۆتە جێی باوەڕ و دانپێدانراوە لەلایەن دەستەی عێراقی بۆ باوەڕپێدان سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عیراقی .

پرۆژەکانی کۆمپانیا


پەیوەندییەکان

ناونیشان:
عیراق، سلێمانی، قەزای چەمچەماڵ ، ناحیەی تەکیە

ژمارەی مۆبایل:
   9647501080001+ |  9647501080002+
ئیمەیل:
  [email protected] 

 


هاوڕێمان بە لە
هەرێمی کوردستانی عێراق، سلێمانی، بازنەی مەلیك مەحمود، گەڕەكی چوارچرا، تەلاری گروپی هەڵەبجە
[email protected]
0147 331 53 (0) 964+
0100 114 750 (0) 964+