دایەنگە و باخچەی ساوایانی مۆنتیسۆریی نێودەوڵەتی
پەروەردە و فێرکردن دووانە ئاماژەی گرنگی
سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەکن. گرنگیی پەروەردە و فێرکردن بە پشتبەستن بە تیۆرە
نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان یەکێکە لە ئامانجە
گرنگەکانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە.
هەر ئەوەش وای کرد کە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە لە ساڵی
2019 دایەنگا و و باخچەی ساوایانی
مۆنتیسۆری دابمەزرێنێت، کە بە ناوی زانای بەناوبانگی ئیتاڵی، ماریا مۆنتیسۆرییەوە
ناونراوە، ئەمەش لەبەر گرنگیی تێۆرەکانی کە لە ئەنجامی وردبوونەوە و بەدواداچوونی
پەروەردەی منداڵ، پێش سەدەیەک پێی گەشت و ڕەوتی پەروەردەی لە ناوەندەکانی فێرکردن
لە جیهاندا گۆڕی.
لەم ناوەندی فێرکردنەدا و پشتبەست بە بنەما
سەرەکییەکانی تیۆرییەکانی مۆنتیسۆری کە بۆ هەموو تەمەنەکانی منداڵ گونجاون، کار
لەسەر سەربەخۆبوون، بەدواداچوون، ڕاستکردنەوەی هەڵە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ منداڵان
دەکرێت، لە هەمووشی گرنگتر پاراستنی زمانی شیرینی کوردییە لەنێو منداڵاندا.
قوتابخانەی مۆنتیسۆریی نێودەوڵەتیی
سلێمانی، یەکەمین قوتابخانەیە لە شاری سلێمانی کە بە فەلسەفە و تیۆری مۆنتیسۆری
دامەزراوە و ئەندامە لە کۆمەڵەی مۆنتیسۆریی ئەمەریکی و مۆڵەتی پێدراوە لە لایەنی پەیوەندیداری حوکومەتی
هەرێمی کوردستان، کە کاری ڕێنماییکردن و بەڕێوەبردنی سەدان قوتابخانەی
مۆنتیسۆری لە جیهاندا لە ئەستۆدایە.