کارگەی ڕاسان بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون
ڕۆنی زەیتون وەک بەرهەمێکی پیشەسازی و کشتوکاڵی
سودێکی بەرفراوانی خۆراکی و تەندروستیە هەیە.
بیرۆکەی دامەزراندنی کارگەی ڕاسان بۆ
بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون لەبەر دوو هۆکاری گرنگ سەری هەڵدا:
یەکەم: بەردەستنەبوونی ڕۆنی زەیتونی خۆماڵی
لەبازاڕەکانی وڵاتەکەماندا کە هاونیشتمانییان دڵنیابن لە کواڵیتی و دروستیی
سەرچاوەی بەرهەمهێنانەکەی.
دووەم: ببێتە ئامرازێک بۆ ساخکردنەوەی
بەرهەمی زەیتونی خۆماڵی و گەشەسەندنی کەرتی پیشەسازیی پیشەسازیی و کشتوکاڵی
زەیتون.
کارگەی ڕاسان گەورەترین کارگەیە لە کوردستان
و سەرتاسەری عێراقدا بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون لە ساڵی 2018 دامەزراوە و دەکەوێتە (پارێزگای هەڵەبجە)وە.
لەم
کارگەیەدا، ڕۆنی زەیتون لە جۆری Extra Virgin بەرهەمدەهێنرێت کە بە بەرزترین کواڵیتی و بەکارهێنانی باشترین و پێشکەوتووترین
ئامێرەکانی سەردەم و بە
چوار قەبارەی جیاواز (250مل، 500مل، 750مل و 1000مل) بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕەوە. توانای بەکاربردنی کارگەکەمان، 120 تەن
زەیتونە لە 24 کاتژمێردا و بەپێی پێویستییەکانی داهاتوش ئەم ڕێژەیە توانای
زیادکردنی هەیە. سەرجەم کارەکانی ناو کارگەکەمان، بە
سەرپەرشتیی ئەندازیار و کارمەندی شارەزا و ڕاهێنراو ئەنجامدەدرێن و بەردەوام
پشکنین بۆ کواڵیتیی ڕۆنی بەرهەمهاتوو دەکرێت بۆ هێشتنەوەی لە بەرزترین کواڵیتیدا. کارگەیەکی لەمجۆرە دەبێتە هاندەرێکی بەهێز
بۆ جوتیاران کە برەو بە بەرهەمهێنانی زەیتون بدەن و ڕوبەری باخی زەیتون زیادبکەن.
کارگەکەمان
هاوکاریی جوتیاران دەکات و ڕێنمایی زانستیی دروستیان پێدەدات لەبارەی شێوازی
پەروەردەکردنی داری زەیتون، کاتی گونجاو بۆ ڕنینەوەی بەرهەمەکانیان و جۆری زەیتونی
شیاو بۆ دەستەبەرکردنی هێندی ڕۆنی زیاتر بە کواڵتیی بەرز، ئەویش لە ڕێگەی
ئەندازیاری کشتوکاڵیی پسپۆڕەوە.