کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری پاککردنەوە

کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزاری پاککردنەوە

کۆمپانیاى هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزارى پاککردنەوەى کۆمەڵگە نیشتەجێیەکان و شوێنە گشتیەکان / سنوردار یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکانى بوارى دابینکردنى خزمەتگوزارى لە هەرێمى کوردستان و لە سنورى  پارێزگاى سلێمانى کە لە ئێستا دا کارى خزمەتگوزارى یەکانى چڕکردۆتەوە ...
کۆمپانیاى هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزارى چەندین جۆرى خزمەتگوزارى دابین دەکات لە کۆمەڵگە نیشتەجییەکاندا وەک خزمەتگوزارى یەکانى ( کارگێڕى و بەڕێوبردن ، کارەباى مۆلیدە ، ئاوى گەرمى مەرکەزى ، غازى (LPG)سێنتراڵ ، سکوریتى ،پاککردنەوە ، باخچەو سەوزایى ،چاکسازى میکانیکى) لە باڵەخانەکاندا ...
کۆمپانیاى هەڵەبجە بۆ خزمەتگوزارى لە ئێستادا ئەرکى دابینکردنى سەرجەم خزمەتگوزارى یەکانى کۆمەڵگەى نیشتەجی بوونى (گاردن سیتى) لە شارى سلێمانى لە ئەستۆدایە کە لەلایەن کۆمپانیاى بەیان بۆ وەبەرهێنان لە چوارچێوەى کاروپرۆژەکانى (گروپى کۆمپانیاکانى هەڵەبجە) دروستى کردووە...

خزمەتگوزارى بەڕێوبردن:
ئەم خزمەتگوزارى یە بریتى یە لە بوونى ئۆفیس ێک بۆ بەڕێوبردنى سەرجەم خزمەتگوزارى یەکانى کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان کە ڕۆژانە پێداویستى یەکان و خزمەتگوزارى یەکانى نیشتەجێ بووان دابین دەکەن و وەڵامى خواست و داواکارى نیشتەجێ بوان دەدەنەوە .هاوکات لە کاتى بوونى هەر کێشەیەکدا ستافى تایبەت بەو بوارەى بۆ دەنێرین بۆ چارەسەرکردنی وەک ئیدارەیەک سەرپەرشتى کۆمەڵگە نیشتەجێ یەکە دەکات و خاڵى پەیوەندى نێوان نیشتەجێ بوان و دام و دەزگاکانى حکومەتە لە کۆمەڵگەکەدا.کە ئەم بەشانە لەخۆ دەگرێت...

1_ بەشى کارگێڕى و ئیدارى کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت.
( بەڕێوەبەر.کارگێڕى ، ژمێریار ،خەزنەدار، ڕاپۆرتینگ ، کارمەندى کڕین ، کارگوزار ، شۆفێر)

2_ بەشى هونەرى و کارەبا کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت.
1_ ئەندازیارى کارەبا.
2_ کارمەندى تەکنیکى
3_ ئیشپێکەرى مۆلیدە.
4_ ژمێریار
3_ بەشى باخچەو سەوزایى یەکان کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت..
1_ ئەندازیارى کشتوکاڵ یان لاندسکیب.
2_ باخەوان
3_باخەوانى ئاودێرى.
4_ چاککەرەوە (مصلیح)                                              
4_ بەشى پاککردنەوە کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت..
1_کارمەندى پاککردنەوە.
2_ چاودێرى کارى پاککردنەوە.
3_ شۆفێرى کابیسەى زبڵ و خاشاک.
5_ بەشى سکوریتى (ئەمنى) کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت..
1_ سۆپەرفایزەر بۆ هەر شەفتێک لە (8) کاتژمێردا.
2_ پاسەوان (گارد)بەپێى پلانى پرۆژەکە بۆ هەر شەفتێک.
3_ شۆفێر بۆ دەوریاتى ناو کۆمەڵگە نیشتەجێ یەکە.
6_ بەشى گەنجینەکان کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت..
1_ لێپسراوى گەنجینە.
2_ کارمەندى گەنجینە.
7_ بەشى میکانیکى کە ئەم کارمەندانە لەخۆ دەگرێت..
1_ ئەندازیارى میکانیکى.
2_ کارمەندى میکانیکى.

خزمەتگوزارى کارەبا:
1. کارەباى نیشتمانى.
1_ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى یەوە دابین دەکرێت.
2_ بەرپرسیارێتى سوتانى محاویلە و هەموو کەرەستەیەکى کارەباى پرۆژەکە لە ئەستۆى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى بووە تا ئێستا پێویستە (ب.گ.کارەبا- بەشى وەرشەى محاویلەکان) هاوکارى بکات بۆ چارەسەرکردنى کیشەکانى یان دانانى محاویلەى نوێ .
3_  ئەگەر کۆمپانیای جێ بەجێکار پرۆژەکەی جێ بەجێکرد پێویستە لەلایەن نیشتەجێ بوانەوە تێچووەکەی بدرێتەوە.
کارەباى مۆلیدە:
1_  لەلایەن کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى یان بەڵێندەرەوە دابین دەکرێت و لە رووى کارکردنەوە بەڕێوبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى سەرپەرشتى دەکەن.
2_ نرخ بە هەماهەنگى (کارەبا،لێژنەکانى قائیمقامیەت،ئاسایشى ئابورى، ئەنجومەنى سیتى یەکان) مانگانە دیارى دەکرێت.  
 3_ پێشتر بەڕێوبەرایەتى کارەباى سلێمانى لە ڕێگاى بەڕێوبەرایەتى نەوت وکانزاکانەوە مانگانە بڕى گازى پێویستى بە نرخى  حکومەت دابین دەکرد بەڵام ئێستا ئەو کارە ئەنجام نادرێت.
4_ کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى سەرپشک بێت ئەوکەسەى پابەند نەبوو بە تەسلیم کردنى پارەى خزمەتگوزارى یەکانى مانگانە بتوانێت خزمەتگوزارى یەکانى ڕابگیرێت.
5_  لە سیتی یەکان بە هەردوو شێوازی ( لۆتەیشن 11kv هایتیشن 33kv) کارەبا بەرهەم دەهێنن و پێشکەشی دەکەین.
خزمەتگوزارى ئاوى خواردنەوە.
ئاوى نیشتمانى:
بەڕێوبەرایەتى گشتى ئاوى سلێمانى بەرپرسە لە دابینکردنى ئاوى پێویستى خواردنەوە بەپێى ستاندارى بەڕێوبەرایەتى یەکەیان بۆ ڕووبەرى هەر ( شوقە + خانوو + ڤیلا ) چەند ئاوى پێویستە لە (24) کاتژمێردا..
پارەى ئاوى خواردنەوەى نیشتمانى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى یەوە بە (مقطوع) وەردەگیرێت پێویستە مانگانە بەپێى پێوەر هەژمار بکرێت نەک بە دیارى کراوى مانگانە.( تا ڕێگا لە زیادەڕۆیى لەسەرفکردنى ئاو بگیرێت).
صیانە وچاکسازى تۆڕى ئاوى خواردنەوەى ناو پرۆژەکە + ماتۆڕى خەزانى ئاوى خواردنەوە تا ئێستا لە ئەستۆى کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى بووە (هیچ حساباتێکى بۆ نەکراوە).
2.ئاوى بیرى ئیرتوازى ناو پرۆژەکە:
 لەکاتى کەم بوون یان دابین نەبووى بڕى ئاوى پێویستى خواردنەوەى نیشتمانى دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى  ئاوى سلێمانى یەوە بۆ پرۆژەکە (کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزار) دابینى دەکات بۆ ئەوەى نیشتەجێ بووان بێ ئاو نەبن.
وە لەلایەن بەڕیوەبەرایەتى ئاوى ژێرزەوى سلێمانى و بەڕیوبەرایەتى ئاوى سلێمانى یەوە نرخى تێچووەکانى بۆ دیارى دەکرێت و پارەکەى لە نیشتەجێ بووان وەردەگیرێتەوە.
ئاوى تەنکەرین:
لەکاتى نەبوونى ئاوى (نیشتمانى + بیر) کۆمپانیاى خزمەتگوزارى بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى ئاوى پێویست دابین دەکات و تێچووەکانى دابینکردنەکە لە نیشتەجێ بووان وەردەگیرێتەوە وە تا ئێستا دابینکراوە بەلآم
 (هیچ حساباتێکى بۆ نەکراوە)
ئاوى گەرم:
 کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى ئاوى پاک دابینى دەکات وپاشان گەرمى دەکات بە (بێرنەرى کارەبا + غاز + گاز) وە بە شێوەى (مقطوع) مانگانە پارەى لە نیشتەجێ بووان وەرگرتووە وە هەموو تێچووەکانى صیانە و چاکسازى یەکانیشى لە ئەستۆى کۆمپانیا بووە بە ستافى تایبەت لەدەرەوە ئەنجام دەدرێت کە ئەمانەیە.
صیانەى بێرنەر.
پاککردنەوەى کورەى بێرنەر.
صیانەى موزەخەى دەورانى (سنگڵ)
صیانەى موزەخەى دەورانى (3 فەیز)
چێککردنەوەى قوفڵى سیفتى بۆیلەر (چەکڤاڵڤ)
صیانەى کارەباى بۆردى مزخە + ترمۆستات.
خزمەتگوزارى باخچەوسەوزایى:
 سەرجەم کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان بە پێى ستاندارى وەبەرهێنان ڕیژەى سەوزایى تێدا دیارى کراوە وە کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى کارى تایبەت بە باخچەو سەوزایى یەکان بەڕێوەدەبات.
ئەندازیارێکى کشتوکاڵى یان لاندسکیب سەرپەرشتى دەکات.
چەندین باخەوان بۆ خزمەتکردنى تەرخان کردووە.
دروستکردنى خەزانى ئاوى تایبەت بە باخچەو سەوزایى یەکان.
دابینکردنى بڕى ئاوى پێویست بۆ باخچەو سەوزایى یەکان.
لە هەر چوار وەرزى ساڵ داخزمەتکردنى باخچەو سەوزایى یەکان بەردەوام دەکات.
چاندنى گوڵى چوار وەرز و چاندنى دارودرەخت.
کێڵانى زەوى و ژیر درخت و گوڵەکان لە وەرزەکاندا.
دانانى سیستەمى ئاودێرى بە تایمەر و بە شێوازى فەراڕە و صۆندەى قەتراندن.
چاککردن و صیانەى ئامێرەکانى چیمەن بڕین وکەرەستەکانى بەکاهێنان.
صیانەى بەردەوامى فەڕاڕە و صوندە و بۆرى ئاودێرى لە کاتى لێچوون و شکاندا.
پەینکردنى باخچەو سەوزایى یەکان بەپێى پلانى ئەندازیارى سەرپەرشتیار.
دەرمانکردنى پێویستى دارودرەخت و سەوزایى یەکان لە نەخۆشى و حەشەرات .
ئەنجامدانى کارى دیزاین و جوانکارى باخچەو سەوزایى یەکان و پەرەپێدان یان.
دروستکردنی نافورە لە باخچەکاندا کە صیانەی بەرداوامی هەیە لە ماتۆڕ و سیستەمی فیلتەرەیشن و نۆزڵ ودابینکردنی کلۆر و دەرمانی تایبەت بە پاککردنەوە لە قەوزە و پیسی بەردەوام کە تێچووەکانی زۆرە.
دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ باخچەکان لە کاتێکدا هەندێک لە سیتی یەکان ئاوی پێویست یان نی یە و بە تەنکەردابینی دەکەن بۆ باخچەکانیان.
وە پێویستە بەڕێوەبەرایەتى باخچەکانى سلێمانى هاوکاریان بکات لە پێدانى دارودرەختى گەورە و گوڵى وەرزى و دەرمانى پێویست بۆ بەگژداچونەوەى نەخۆشى یە وەرزى یەکان لە ساڵ دا.
 خزمەتگوزارى پاککردنەوە.
کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى (ستافى پاککردنەوە) کە پێکهاتووە لە (کارمەندى پاککەرەوەى بیانى ،چاودێر،شۆفێرى کابیسە،ئۆتۆمبێلى کابیسە، ئامێرى پاککردنەوە ،کەرەستە و مەوادى پاککردنەوە) دابین دەکات ڕۆژانە پاککردنەوەى ناو سنورى کۆمەڵگە نیشتەجێ یەکەى خۆى ئەنجام دەدات کە ئەم کارانە لە خۆدەگرێت.
پاککردنەوەى ناو ڕاڕەوى باڵەخانەکان.
پاککردنەوەى شەقام وشۆستەو جادەسەرەکى یەکانى دەرەوەى باڵەخانەکان.
پاککردنەوەى باخچەو سەوزایى یەکان.
پاککردنەوەى پارکینگى ئۆتۆمبێل و گەراجەکان.
پاککردنەوەى موحاجەرەوهەورەبان و سەر باڵەخانەکان.
پاککردنەوەى ناو مصعەدەکان بە مەوادى تایبەت بە پاککردنەوەى ستیل و شوشە.
دابەزاندنى زبڵ و خاشاکى ڕۆژانە لە باڵەخانەکان بۆ حاویەى زبڵ و خاشاکى باڵەخانەکە لەخوارەوە.
پاککردنەوەى سەرجەم شوێنەکان بە ئامێرى پاککردنەوە و مەواد و کەرەستەى پاککردنەوە و هەر کەرەستەیەکى ترى پێویست بۆ لابردنى پەڵە و پیسى لە ڕاڕوسەر قادرمە و ناومصعەدەکاندا.
دابینکردنى حاویلەى گەورە بۆ زبڵ و خاشاکى باڵەخانەکان.
دابینکردنى شوێنى مانەوە بۆ کارمەندانى پاککەرەوەکان (کارمەندى بیانى) ئەو ئەرکە جێ بەجێ دەکەن.
وەرگرتنى مۆڵەتى مانەوە لە بەڕێوەبەرایەتى نشینگەى سلێمانى.
دابینکردنى چێشتخانە و پێداویستى حەوانەوەیان ودابینکردنى سەرجەم پێداویستى یەکانى.
لە بەشێک لە سیتی یەکاندا یەکەکانیان بە شێوەی (ڤێلا ،خانووی سەربەخۆ) دروست کراون ڕووبەری زۆرە و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ناوکۆڵانەکانی وصیانە کردنی هەموو بەشەکانی تێچوویەکی زۆری هەیە لەسەر کۆمپانیای پێشکەشکاری خزمەتگوزاری.
فڕیدانى سەرجەم زبڵ و خاشاکى کۆمەڵگەکە ڕۆژانە (1-2) جار بەپێى بوونى زبڵ و خاشاک لە پرۆژەکەدابۆ ئەو شوێنەى کە شارەوانى بۆى دیارى کردووە زبڵ و خاشاکى لێ فڕێ بدرێت.
صیانەى ئۆتۆمبێلى کابیسە لە (گاز+ڕۆنگۆڕین، شکانى کەرەستە)
هەژمارکردنى ئیندیسار بۆ ئۆتۆمبێلى کابیسە بەپێى ستانداردى عێراقى (15%) ساڵانە لە (10-15) ساڵ.
تێبینى: خزمەتگوزارى پاککردنەوە ناو ( خانو + شوقە + ڤیلاکان) ناگرێتەوە.
  خزمەتگوزارى سکۆریتى( ئەمنى).
کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى کارى پاراستن و ئەمنى کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان بە پێى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکى ڕیپێدراوى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بوارى (پاراستن و ئەمنى) دا ئەنجام دەدات کە بەمشێوەى لاى خوارەوە دەبێت.
دابینکردنى پاسەوان بە ڕیژەى پێویست بۆ کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان بە پێى تایبەتمەندى ئەو کۆمەڵگە نێشتەجێ یە.
کارى پاسەوانى و پارێزگارى لە ماوەى (24) کاتژمێردا بە (3) شەفتى (8) کاتژمێرى ئەنجام دەدرێت.
هەر شەفتێک لە (1) سۆپەر فایزەر و (5-6) پاسەوان پێک دێت.
کۆمپانیاى خزمەتگوزارى ئۆتۆمبێل ێک دابین دەکات بۆ کارى پاسەوانى.
کارمەندەکانى سکوریتى تەنها کۆنتڕۆڵ کردنى کێشەو ئاژاوە و ڕووداوەکانە.
کۆمپانیاى پاراستن و ئەمنى پارێزگارى لە ژیان و ماڵى نیشتەجێ بووان دەکات.
کارمەندانى سکۆریتى هەماهەنگى دەکەن لەگەڵ هیزەکانى ناوخۆ( پۆلیس + ئاسایش) لە کاتى ڕوودانى هەر ڕووداوێک یان گومانى هەر شتێکى نامۆدا.
کارمەندانى سکۆریتى جل وبەرگى تایبەت بە کۆمپانیاکەیان دەپۆشن.
موچەى پاسەوانى لە چوارچێوەى ئەو گرێبەستەدا دیارى دەکرێت کە لە نێوان (کۆمپانیاى خزمەتگوزارى و کۆمپانیاى ئەمنى) دا واژۆ کراوە بەپێى ستانداردى کۆمپانیا ئەمنى یەکان.
خزمەتگوزارى غازى شل LPG سیستەمى مەرکەزى:
 سیستەمى غاز شل LPG بۆ باڵەخانەکان لەلایەن کۆمپانیاى خزمەتگوزارى یەوە دابین دەکرێت و بەپێى گرێبەستێک کە لە چوارچێوەى ڕێنمایى یەکانى (بەرگرى شارستانى سلێمانى + بەڕێوەبەرایەتى بەرهەمە نەوتى یەکان /بەشى غاز) بەپێى گرێبەستێک کۆمپانیایەکى تایبەتمەند بە بوارى (غاز) سەرجەم کارەکانى صیانەى مانگانە و چێککردنەوەى سیستەمەکە لە ئەستۆ دەگرێت بەمشێوەیە کارى سیستەمى غاز بەڕێوە دەبرێت.
مانگانە بۆ ماوەى (3) ڕۆژ سەرجەم سیستەمى غازى مەرکەزى کۆمەڵگەکە چێکدەکرێتەوە.
سەرجەم (گازمیتر+قوفڵى غاز+ بۆرى یەکانى غاز) لە باڵەخانەکاندا چێکدەکرێتەوە.
چارەسەرى سەرجەم (لیک کردن) و خراپ بوونى پێوەرى (گازمیترەکان) دەکرێتەوە.
گۆڕینى هەر(گازمیتر+قوفڵى غاز+ بۆرى یەکانى غاز)لە باڵەخانەکاندا ئەنجام دەدەن ئەگەر پێویستى بە گۆڕین هەبێت.
چارەسەرى کێشەى سمۆکەکانى (طباخى ماڵان) دەکەن کە بۆ حاسەى غاز لە ناو طباخى ماڵان دانراوە.
بە ڕاپۆرتى تایبەتى خۆیان (کۆمپانیاى خزمەتگوزارى) لە کێشە و کەموکوڕتى یەکان ئاگادار دەکاتەوە.
دڵنیایى دەدات لە سەلامەتى سەرجەم سیستەمەکە لە ڕوویى حاڵەتى (سەیف تى) یەوە.
کارى (کالیبرە) بۆ سەرجەم پێوەرەکان ئەنجام دەدەن بۆ دروستکردنى هاوسەنگى غازى بەکارهێنان.
بەرپرسیارێتى تەواوى سیستەمەکە لە ئەستۆ دەگرن لە ڕوویى هونەرى ودڵنیایى سەلامەتى یەوە.
مانگانە کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى پارەى بەهاى (گرێبەستەکە) بۆ کۆمپانیاى تایبەتمەندى غاز دابین دەکات.
خزمەتگوزارى لۆکەرێنت   (LOW CURRENT ):
ئەم خزمەتگوزارى یە یەکێکى ترە لە خزمەتگوزارى یەکان کە پێشکەشى نیشتەجێ بووان دەکرێت و مانگانە تێچوویەکى زۆرى هەیە وە کۆمپانیاى خزمەتگوزارى بەپێى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەند بە بوارى لۆکەرێنت (LOW CURRENT ) تەکنەلۆژیاوە کارەکانى ئەنجام دەدات کە ئەمانەیە.
سەتەلایت:
 سیستەمى سەتەلایت مەرکەزى بۆ سەرجەم باڵەخانەکان بە هێڵی (فایبەرئۆپتیک ) دانراوە بە هەر٣مانگى دەستکردى (نایلسات، هۆتبێرد،تورکسات) دانراوە وصیانە و چاکسازى یەکانى لەلایەن کۆمپانیاى تایبەتمەندەوە جێ بەجێ دەکرێت کە بەردەوام کیشەوگرفتەکانی و تێچووەکانی لەسەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری جێ بەجێ دەکرێت .
تەلەفۆن:
1_ سیستەمى تەلەفۆناتى ناوخۆیى بۆ سەرجەم یەکەکان دانراوە کە بەستراوەتەوە بە ئینتەرکامى باڵەخانەکە و دەروازەى سەرەکى کۆمەڵگە نیشتەجێ یەکە لە کاتى هاتنى میوان یان هەر داواکارى یەکى ترى نیشتەجێ بووان دەتوانن لە ڕێگەى ئەم تەلەفۆنەوە پەیوەندى بکەن.    
2_ هێڵی تەلەفۆنی کوردتێل بۆ پرۆژەکە دابین کراوە و لە ڕێیەوە هێڵی ئینتەرنیت دابینکراوە بۆ نیشتەجێ بووان.
ئینتەرنێت:
 سیستەمى ئینتەرنێتى مەرکەزى بە هێڵى ( فایبەرئۆبتیک) بەستراوەتەوە بە تۆڕى گشتى ئینتەرنێتەوە و دانیشتوان لەماڵى خۆیاندا سودمەند دەبن لێى وە نرخى ئینتەرنێت لەلایەن بەڕیوەبەرایەتى گواستنەوەو گەیاندنەوە و لایەنەپەیوەندى دارەکان دیارى دەکرێت ، وەتێچووى چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کۆمپانیاى تایبەتمەندى بوارى ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت.
ئینتەرکام:
 سیستەمى ئینتەرکام بۆ سەرجەم یەکەکان دانراوە کە بەستراوەتەوە بە ئامێرى تەلەفۆنى ناو شوقەکەوە و لە کاتى هاتنى میوان بۆ نیشتەجێ بووان دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئینتەرکامەوە پەیوەندى بکەن.
فایەر ئەلەرم:
لەسەرجەم شوقە و نهۆمى باڵەخانەکان و پارکینگى ئۆتۆمبێل و بەشەکان و شوێنەکاندا دانراوە وە مانگانە چێکدەکرێتەوە و هەر کێشەیەکى هەبێت چارەسەر دەکرێت.بەمشێوەى لاى خوارەوە.
کێشەى سمۆکەرى ناو باڵەخانەکان.
پشکنین و تاقى کردنەوەى برێک (MCP)( Break Glass)ى باڵەخانەکان و بەراوردکردنى لەگەڵ ئامێرەکە .
پشکنین و تاقى کردنەوەى سمۆکەر ( Optical)ى باڵەخانەکان و بەراوردکردنى لەگەڵ ئامێرەکە .
پشکنین و تاقى کردنەوەى هیتینگ ( Heating)ى باڵەخانەکان و بەراوردکردنى لەگەڵ ئامێرەکە .
پشکنین و تاقى کردنەوەى گازدیتێکتەر ( Gas Detector)ى باڵەخانەکان و بەراوردکردنى لەگەڵ ئامێرەکە .
پشکنین و تاقى کردنەوەى ساوەندەر ( Sounder)ى باڵەخانەکان و بەراوردکردنى لەگەڵ ئامێرەکە .
پشکنین و تێست کردنى کۆى سیستەمەکە و چارەسەرکردنى هەر کێشەیەکى هەبێت لە باڵەخانەکان و بەراوردکردنى لەگەڵ ئامێرەکە .
ئێکسس کۆنتڕۆڵ:
 لەسەرجەم دەرگاى سەرەکى باڵەخانەکان و پارکینگى ئۆتۆمبێل ودەروازەى سەرەکى کۆمەڵگە نیشتەجێ یەکەدا دانراوە نیشتەجێ بووان بە کارت دەتوانن بڕۆنە ناو باڵەخانەکانیان هاوکات ئۆتۆمبێلى نیشتەجێ بوان بۆهى تاگێکى ئۆتۆماتیکى یەوە کە دەدرێت لە جامى پێشەوەى ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ هاتنە ژوورەوە وە مانگانە سەرجەم سیستەمەکە چێکدەکرێتەوە و هەر کێشەیەکى هەبێت لە کەرەستەکانى دا چارەسەر دەکرێت.

بارێرى دەرگاى سەرەکى:
بارێکى لە دەرگاى سەرەکى کۆمەڵگە نیشتەجێ بووەکان دا دانراوە و مانگانە لەگەڵ کۆى سیستەمى لۆکەرێنت دا چێک دەکرێتەوە و چاکسازى و تێچووەکانى لە ئەستۆى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى بووە.

خزمەتگوزارى میکانیکى (Mechnical  Service):
ئەم خزمەتگوزاریەش یەکێکى ترە لە خزمەتگوزارى یەکان کە پێشکەشى نیشتەجێ بوانى دەکرێت و مانگانە تێچوویەکى زۆرى هەیە وە کۆمپانیاى خزمەتگوزارى بەپێى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەند لە بوارى سەلامەتى دا کارەکانى ئەنجام دەدات کە ئەمانەیە.
سیستەمى فایەر هاوس:
 لەسەرجەم نهۆمى باڵەخانەکان و پارکینگى ئۆتۆمبێل و بەشەکان و شوێنەکاندا دانراوە وە مانگانە چێکدەکرێتەوە و هەر کێشەیەکى هەبێت لە صۆندە و قوفڵ و بۆرد و کەرەستەکانى دا چارەسەر دەکرێت.
فایەرفایتن:
 ئەم سیستەمە لە خەزانى ئاوى خواردنەوەى باڵەخانەکەدا بۆ ماتۆڕخانەى سیستەمى ئاو دانراوە کە بەشێوەى ئۆتۆماتیک کاردەکات لە کاتى بوونى هەر حاڵەتێکدا دەکەوێتەکار، وەلەلایەن ستافى میکانیکى خزمەتگوزارى یەوە سەرپەرشتى دەکرێت.
سیستەمى فایەر ترێس:
 ئەم سیستەمە لەلە ناو وێستگەى کارەباى سەرەکى کۆمەڵگەکەدا و ژوورى بۆردى سەرەکى باڵەخانەکاندا دانراوە کە بەشێوەى ئۆتۆماتیک کاردەکات لە کاتى بوونى هەر حاڵەتێکى ئاگرکەوتنەوە لە بۆرد و سینکرۆنایزو پى ئێڵ سى دا دەکەوێتەکار، وە لەلایەن ستافى هونەریى و کارەباى خزمەتگوزارى یەوە سەرپەرشتى دەکرێت.
سیستەمى ئامێرى ئاگرکوژێنەوە:
 لەسەرجەم نهۆمى باڵەخانەکان و پارکینگى ئۆتۆمبێل و بەشەکان و وێستگەى کارەبا و وێستگەى ئاو و وێستگەى غازو بێرنەر و بۆردى سەرەکى کارەبا و شوێنەکاندا دانراوە وە مانگانە چێکدەکرێتەوە و هەر (6) مانگ جارێک سەرجەم ئامێرى  پاودەرى ئاگرکوژێنەوە (KG6 ،12 KG ، CO2) لە ڕێگاى ئەو کۆمپانیاوە دەنێرێت بۆ کارگە ئەم کارانەى بۆ ئەنجام دەدرێـت .
پشکنینى (هایدرۆئیستارتیک) بۆ سەرجەم ئامێرى پاودەرەکانى ئاگرکوژێنەوە.
چێکى سەرجەم سیستەمەکە لە ( ئامێرەکانىپاودەرى ئاگرکوژێنەوە KG6 ،12 KG ،قفڵ،گێچ،صۆندە،صۆندەى CO2
دووبارە پڕکردنەوە،گەرەنتى (6) مانگى هەیە کە هیچ کێشەیەکى نەبێت.
بردن و گەڕانەوەى سەرجەم ئامێرەکانى پاودەرى ئاگرکوژێنەوە (6) مانگ جارێک.
10_ خزمەتگوزارى کامێراى چاودێرى:
 کۆمپانیاى پێشکەشکارى خزمەتگوزارى سیستەمى کامێراى چاودێرى بۆ باڵەخانە و پارکینگ و ناو مصعەد و دەروازەى سەرەکى داناوە و مانگانە لەلایەن بەشى (IT) یەوە چێکى دەکات صیانە دەکرێت و هەرپێداویستیەکی هەبێت تێچووەکانی لە ئەستۆی دەگرێت.
11_ : خزمەتگوزارى مصعەد و ئاسانسۆر:
ئەم خزمەتگوزارى یە لەلایەن کۆمپانیاى خزمەتگوزارى یەوە گریبەستێک  لەگەڵ کۆمپانیایەکى تایبەتمەندى بوارى (مصعەد و ئاسانسۆر) دا واژۆ کردووە مانگانە صیانە و چێکى سەرجەم بەشەکانى دەکەنەوە.
کەرەستەى یەدەگى مصعەدەکان کۆمپانیاى خزمەتگوزارى دابینى دەکات.
ئیندیسار هەژمار نەکراوە بۆ مصعەدەکان.
کەرەستەکانى مصعەد لە دەرەوەى ووڵات دەهینرێت و کۆستێکى زۆرى هەیە.
کارەباى مصعەد بەپێى پێوەرى کارەبا باڵەخانەکان لە نیشتەجێ بووان وەربگیرێتەوە.
لەکاتی لە کارکەوتنی مصعەدێک وتێکچوونی کە پێویست بەگۆڕینی بکات تێچووەکانی دەکەوێتە ئەستۆی نیشتەجێ بووان بۆ ئەوەی باڵەخانەکە بێ مصعەد نەبێت.
12_ خزمەتگوزارى پارک و یاری یەکانى تایبەت بە مناڵان.
لە هەموو سیتى یەکاندا ئەم خزمەتگوزارى یە دابین کراوە وە بڕى تێچووى خزمەتگوزارى یەکان و چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى دایە.
13_ خزمەتگوزارى ئامێرەکانى (جێم) و وەرزش بۆ نیشتەجێ بووان:
لە هەموو سیتى یەکاندا ئەم خزمەتگوزارى یە دابین کراوە وە بڕى تێچووى خزمەتگوزارى یەکان و چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى دایە.     
14_ خزمەتگوزارى یاریگا و گۆڕەپانە وەرزشییەکان:
لە هەموو سیتى یەکاندا ئەم خزمەتگوزارى یە دابین کراوە وە بڕى تێچووى خزمەتگوزارى یەکان و چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى دایە.
15_: خزمەتگوزارى مەلەوانگە:
لە هەندێک لە سیتى یەکاندا ئەم خزمەتگوزارى یە دابین کراوە وە بڕى تێچووى خزمەتگوزارى یەکان و چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کرێچى دایە.
16_: خزمەتگوزارى چاکسازى یە گشتى یەکان:
 لە (کارەبا، ئاو، ئاوەڕۆ، شەقام، شۆستە ، هێڵکارى پارکینگ و شەقامەکان ، ئامێرە وەرزشى یەکان ، یاریگاى مناڵان) کە لە ئەنجامى بەکارهێنانى توشى خراپ بوون و لەناوچوون دەبن چاکسازى یان بۆ ئەنجام دەدرێت یان دەگۆڕدرێن. تا ئێستا سەرجەم تێچووەکانى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى ئەنجامى داوە.
17_ خزمەتگوزارى بازرگانى:
لە هەموو سیتى یەکاندا ئەم خزمەتگوزارى یە دابین کراوە وە ئەو شوێنانەى کە لەناو کۆمەڵگە نیشتەجێ یەکەدایە و دراوە بە کرێ وەک ( سۆپرمارکێت،مینى مارکێت، دوکان)  بڕى تێچووى خزمەتگوزارى یەکان و چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کرێچى دایە.
18_: خزمەتگوزارى وێستگەى تاکسى:
کۆمپانیاى خزمەتگوزارى شوێنکى گونجاو بۆ وێستگەى تاکسى ناوکۆمەڵگە نیشتەجێ یەکە تەرخان دەکات و بەپێى گریبەستێک کارەکانى ئەو تاکسى یانە ڕیکدەخات و ناهێڵێت قۆرخکارى و پارەى زیادە لە نیشتەجێ بووان وەربگیرێت.
19_: خزمەتگوزارى یە گشتى یەکان:
خزمەتگوزاری یە گشتی یەکان وەک (خوێندنگەکان، باخچەى ساوایان، دایەنگا) بڕى تێچووى خزمەتگوزارى و چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى فەرمانگەکەى دایە کە بەرێوەی دەبات.
20_: خزمەتگوزارى یە گشتى کە کۆمپانیای خزمەتگوزاری یەکان ئەنجامی دەدەن :
1_ وەک ( مزگەوت) چاکسازى یەکانى لە ئەستۆى کۆمپانیاى خزمەتگوزارى دا.
2_ هەڵمەتی دەرمان وەشاندنی وەرزی بۆ لەناوبردنی حەشەرات و مار و مێروو کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی لەناوبردنی حەشەراتەوە جێ بەجێ دەکرێت ، ژێچووەکانی لەسەرکۆمپانیای خزمەتگوزاری یە.
3_  پاککردنەوەی خەزانی ئاوی خواردنەوەی نیشتەجێ بووان هەر (6) مانگ جارێک لەسەر ڕێنمایی تەندروستی.
21_: خزمەتگوزارى پارکینگى ئۆتۆمبێل:
دروستکردنی پارکینگی داخراو لەناو باڵەخانەکان و پارکینگی  کراوە لە دەرەوەى باڵەخانەکان وە دیارى کردنى شوێنەکانیان و هێڵکاری جادە و شەقامەکان لە ئەستۆى کۆمپانیاى پیشکەشکارى خزمەتگوزارى دایە.

ژمارەی کارمەند : 44

ساڵی دامەزراندن: 2015

 

پەیوەندیەکان

ناونیشان : ئۆفیسى سەرەکى - سلێمانى - شەقامى بازنەیى مەلیک محمود - تەنیشت نەخۆشخانەى شار

کۆمەڵگەى نیشتەجێ بوونى گاردن سیتى ... تەنیشت شتنگە و ئوتوى گاردن سیتى.

ژمارەی تەلەفۆن : 07501104040 - 07501104041

هاوڕێمان بە لە
هەرێمی کوردستانی عێراق، سلێمانی، بازنەی مەلیك مەحمود، گەڕەكی چوارچرا، تەلاری گروپی هەڵەبجە
[email protected]
0147 331 53 (0) 964+
0100 114 750 (0) 964+