كارگەی ئاران بۆ بەرهەمهێنانی قیری ئەسفلەتی/ سنوردار

كارگەی ئاران بۆ بەرهەمهێنانی قیری ئەسفلەتی/ سنوردار

بنیاتنانی کارگەیەکی قیری سەردەمییانە، یەکێکی تر بوو لە ئامانجەکانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، کە لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووریی کوردستاندا بگونجێت و کارگەی ئاران بۆ بەرهەمهێنانی قیر لە ساڵی 2007 و لەسەر پانتایی 137,000 مەتر دووجا بنیاتنرا کە یەکێک بوو لە یەکەمین کارگەکانی قیر لە ناوچەکەدا.
کارگەکە پشت بە تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی سەردەم دەبەستێت لە بەرهەمهێنانی قیر بە کواڵیتییەکی زۆر باش. ئەویش بەو تایبەتمەندییەی کە ئامێرەکانی ناو کارگەکە هاوردەی ئەو وڵات و کۆمپانیایانەن کە لەو بوارەدا خاوەنی مێژوویەکی درێژ و ناوبانگێکی زۆرن.ئەمە سەرەڕای ئەوەی نوێکردنەوەی بەردەوام و پەرەپێدانی یەکەکانی کارگەکە هۆکار بوون بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی قیر بگاتە ئاستێکی ستانداردی بەرز.
لە کارگەکەدا چەندین ئامێری مۆدێرن و بەتوانا دەستەبەر کراون بۆ بەرهەمهێنانی گەلێک لەو کەرەستە بنچینەیی و خاوانەی کە لە بەرهەمهێنانی قیرەکەدا بەشداری دەکەن و هەندێک لەو کەرەستانەش، کە لە چینە جیاوازەکانی پرۆسەی قیرتاوکردندا بەکار دەهێنرێن.

 بە واتایەکی دیکە، کارگەی ئاران خاوەنی یەکەیەکی تەواوە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی سەرجەم زنجیرەی که‌ره‌سته‌ی پێویستی قۆناغە جیاوازەکانی قیرتاوکردن. هەر ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیا سەرکەوتووانە چەندین پرۆژەی بەناوبانگی دروستکردن و قیرتاوکردنی شه‌قامه‌ ناوخۆییەکان و دەرەکییەکانی دەڤەرەکە ئەنجام بدات و لەو بوارەدا ناوبانگی خۆی بەدەست بهێنێت.

پەیوەندییەکان

ناونیشان: عێراق. سلێمانی، قەرەگۆل
ژمارە تەلەفون: 9647501125511+

هاوڕێمان بە لە
هەرێمی کوردستانی عێراق، سلێمانی، بازنەی مەلیك مەحمود، گەڕەكی چوارچرا، تەلاری گروپی هەڵەبجە
[email protected]
0147 331 53 (0) 964+
0100 114 750 (0) 964+