کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتی/ سنوردار

كۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بازرگانی گشتی

یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی گروپی کۆمپانیاکانی هه‌ڵه‌بجه‌، لە ساڵی 1998 بە شێوەیەکی فەرمی دامەزراوە و چالاکییەکانی لە بواری بەڵێندەرایەتیی پرۆژەکانی بنیاتنان چڕ کردەوە، بەڵام پاش ئەو گۆڕانکارییە ئابوورییانەی لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستاندا هاتنە کایەوە، کۆمپانیای هەڵەبجە بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتی گۆڕدرا بۆ کۆمپانیایەکی سنووردار، هاوکات چالاکییەکانی خۆی بۆ پرۆژەکانی ڕێگاوبان، پرد، ئاو و ئاوەڕۆ و گەلێک لایەنی بایەخداری دیکە فراوان کرد.
ئەرشیفی کۆمپانیاکە زنجیرەیەکی درێژ لە گرێبەست و جێبەجێکردنی پرۆژەی جیاواز بە قەبارەی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە زۆرینەیان بە بەشداریکردنی هەندێک لە کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ناو گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە ئەنجام دراون. وەدەستهێنانی ئەنجامێکی سەرکەوتوو لە بەرجەستەکردنی پلانەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەی بوارە جیاوازەکان، فاکتەرێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیا متمانەیەکی بەرز و ناوبانگێکی باش بۆ خۆی لە پرۆژە حکوومی و ناحکوومییەکاندا بەدەست بهێنێت.  

ژمارەی کارمەندان: 15
ساڵی دامەزراندن: 1998

پرۆژەکانی کۆمپانیاکە

Detail

كارگەی ئاران یەكێكی ترە لە كۆمپانیا ستراتیجیەكانی گروپی هەڵەبجە لەساڵی (2006) دامەزراوە. دەكەوێتە هەرێمی كوردستان / لەناوچەی قەرەگۆل ،(35كم)ی باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، لەسەر رێگای عەربەت- دەربەندیخان، كارگەكە و بەشەكانی لەسەر پارچە زەوییەك بنیادن


پەیوەندیەکان

گروپی هەڵەبجە
هەرێمی کوردستانی عێراق، سلێمانی، بازنەی مەلیك مەحمود، گەڕەكی چوارچرا، تەلاری گروپی هەڵەبجە
 [email protected] 
 ژ.تەلەفۆن:00964533310147
 00964533310148             

هاوڕێمان بە لە
هەرێمی کوردستانی عێراق، سلێمانی، بازنەی مەلیك مەحمود، گەڕەكی چوارچرا، تەلاری گروپی هەڵەبجە
[email protected]
0147 331 53 (0) 964+
0100 114 750 (0) 964+