ڤیدیۆ

پڕۆژه‌کان
پڕۆژەی گاردن سیتی
پرۆژەکان
پڕۆژەی گاردن سیتی
وێنەی زیاتر
پرۆژەی گاردن سیتی، یەكێكە لە پرۆژەكانی (نیشتەجێبوون)ی كۆمپانیای بەیان، كە سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجەیە، ئەم پرۆژەیە لەناو شاری سلێمانی و لەسەر رووبەری (120000) م2، جێبەجێدەكرێت. پرۆژەكە پێكدێت لە ژمارەیەك باڵەخانە، هەر باڵەخانەیەك لەسەر روبەری (1040) م2 دروستكراوە و هەر باڵەخانەكیش (820) م2 لەخۆ دەگرێت. هەر باڵەخانەیەك زیاتر لە10 نهۆمە و هەر نهۆمەی لە 4 شوقە پێكدێت و بەم شێوەیە پێكهاتی هەموو شوقەكان دەبێتە رووكن.

خزمەتگوزارییە گشتییەكان لە گاردن سیتی دا:
* قوتابخانەی بنەڕەتی
* باخچەی ساوایان
* دایەنگا
* بنكەی تەندروستی
* بازارگا وبینای بازرگانی
* مزگەوت
* پاركی داخراو لەژێر بیناكان وپارك لە تەنیشت بیناكان
* شوێنی تایبەت بە یاری مندالاَن
* شوێنی تایبەت بە زبڵ فڕێدان لە دەرەوەی هەر شوقەیەك.
* هەر شوقەیەك كەوانتەری چێشتخانە ودەستشوَر وهەواگوَڕ (ساحبەی هەوا)و تەباخ و فڕنی هەیە

فاكتۆری توندو تۆڵی و سەلامەت:
* سێتێكی تایبەت لە قادرمەی ڕزگاربوون لە هەموو باڵەخانەیەكدا هەیە.
* هەیكەلی باڵەخانەكان بە كوَنكریت دروستكراوە ولە تاقیگەش سەركەوتوبووە .
* فایر ئەلەرم سیستەم بۆ هەموو باڵەخانەیەك دانراوە لە ڕاڕەوە سەرەكییەكاندا بۆ ناو ژوورەكانیش دانراوە.
* لە گەراجەكاندا سیستەمی فایر فایتین  بە سپرینكلەر دانراوە.
* سیستەمی كارەبای هەموو شوقەكان بە شێوەیەك دانراوە كە لە كاتی لێدانی كارەبا (نتلە)یەكسەر كارەبای ئەو شوقەیە خۆی دەكوژێتەوە.

شوێنی جوگرافی گاردن سیتی:
شوقەكانی گاردن سیستی دەكەوێتە بەرزاییەكی نێوان نەخۆشخانەی 400 قەرەوێڵەیی و گەڕەكی كوردسات. پێكهاتی بەرزی شوێنی شوقەكانی جوانییەكی تایبەتی بە سەرجەم پرۆژەكە بەخشیووە، ئەمە جیا لەوەی، كە لەهەمانكاتیشدا شوێنی پرۆژەكە لەسەنتەری شارو فەرمانگە و دەزگا رەسمییەكانەوە نزیكە و گەیشتن پێیان ئاسانە.

ئاوی گەرم و غازی چێشتخانەی مەركەزی:
لە گاردن سیتی دا ئاوی گەرم و غاز بۆ چێشتخانە بە بەردەوامی دابینكراوە. رادەی خەرجی بەكارهێنانەكەشی بۆ بەپێی پێویستی بەكارهێنەر دەبێت.
كارەبا و ئاوی بەردەوام 24 سەعات:
بەشێوەیەكی بەردەوام و 24 سەعات لە رۆژێكدا، كارەبا و ئاو بۆ شوقەكان دابینكراوە. جیا لە بوونی كارەبای سەرەكی، 3 دانە موەلیدەی 1 میگاواتی بۆ شوقەكانی بلۆكی (A) دابینكراوە و بۆ بلۆكەكانی (C,B) یش بەگوێرەی ژمارەی شوقەكان كارەبای پێویست دابین دەكرێت.. بۆ دابینكردنی ئاویش كۆگایەكی گەورەی ئەمباركردنی ئاو هەیە، كە بڕی پێویست ئاو بۆ شوقەكان دابین دەكات.

 دابینكردنی مەسعەد لە پاركی داخراوەوە بۆ شوقەكان:
لەگاردن سیتی مەسعەد لە گەراجە داخراوەكانەوە بۆ ناو شەقەكان دابینكراوە، بەئاسنترین رێگا دەتوانریت بگەیتە شوقەكەی خۆت. ئەم جۆرە مەسعەدانە یەكێكە لە داهێنانە سەرەكییەكانی گاردن سیتی و لە زۆربەی شوقەكانی تری ناو سلێمانیدا مەسعەدی لەو جۆرە نییە. ئەم مەسعەدانە دوو جۆرن:
1.    مەسعەدی كەسەكان.
2.    مەسعەدی بار.
سودەكانی گەراجی داخراویش بریتین لە :
1- ئۆتۆمبیلەكان لەكاریگەرییەكانی ئاوو هەوا و كەش بەدوور دەبن، شوێنەكانیان دیاریكراوە و دڵنایی تەواو هەیە لەسەریان.
3-    ئاسنكاری كراوە بۆ گەیشتن بە مەسعەدەكان
4-    پاراستنی منداڵ و پیر و نەخۆش لە كاریگەری ئاوو هەوا و سەرما بوون.
5-    ئاسنكارییەكی تەواو بۆ هاتوچۆی كەم ئەندامان.

عەزل لە نێوان شوقەكاندا:
شوقەكان بەجۆرێك دروستكراون، كە لەنێوان هەر دوو شوقەیەكدا عازلی خۆی هەبێت و رێگا بگرێت لە گواستنەوەی دەنگ.

بوونی پلیكانە بۆ ئەگەری رووداو:
لە شوقەكانی گارن سیتی دا، لەپاڵ بوونی پلیكانەیەك بۆ كاروباری گشتی و هاتوچۆی ئاسایی، پلیكانەیەكیش بۆ كاتەكانی ئەگەری ئاگر كەوتنەوە و دابینكراوە، سەلامەتی دانیشتوانی بەتەواوی رەچاوكراوە.

سیستەمی عەزلی گەرما و سەرما:
دیواری شوقەكانی گاردن سیتی بەشێوەیەك دروستكراوە كە عەزلێكی تەواوی گەرما و سەرما دەكات. لەدیوارەكاندا سیستەمی EPS دانراوە كە بەهۆی چەند چینێكەوە رێگا لەكاریگەرییەكانی گەرما و سەرما بۆ ناو شوقەكان دەگرێت. EPS پێكهاتێكی ئەستورە و دەدرێت لە بەشی دەرەوەی دیوارەكان، بەدوای ئەودا چینێكی تری لەبغ بەكاردێت و دواتریش لەبغەكە بۆیە دەكرێت.

سیستەمی VRV بۆ دابینكردنی هەوای گەرم و سارد:
لە شوقەكانی گاردن سیتی دا سیستەمی VRV بۆ هەوای گەرم و سارد دابینكراوە. ئەم سیستەمە بەشێوەیەكە، كە سیستەمێكی نیمچە مەركەزییە. بەهۆی ئەم سیستەمەوە دەتوانیت بە دوو  ئاوتدۆر 6 ئیندۆر كار بكات و ئەمەیش خەرجی بەكارهێنانی كارەبا بۆ بەكارهێنەر كەمتر دەكاتەوە و سەرجەم ژوور و بەشەكانی شوقەكە هەوای گەرم و ساردیان دەبێت.

پانتاییەكی زۆر بۆ سەوزایی و باخچە:
لە 60% ی روبەری پرۆژەی گاردن ستی تەرخانكراوە بۆ باخچە و سەوزایی و پێداویستییەكانی.

ئاستی شارەزایانی پرۆژەكە:
كۆمپانیای بەیان، لە جێبەجێكردنی پرۆژەی گاردن سیتی دا باشترین ئەزموون و ئاستەكانی دیزاین و بیناسازی ئەورپی و جیهانی لەبەر چاو گرتووە. سەرجەم ئەو دیزاینەر و ئەندازیار و جێبەجێكەرانەی لە پرۆژەكەدا كار دەكەن، خاوەن ئەزموونێكی زۆر و نوێ و جیهانین.

رادەی بەدەنگەوە هاتنی كڕیار:
شوێن و كواڵێتی شوقەكانی گاردن سیتی وایكردووە، كە كڕیارێكی زۆر رووی تێبكەن. بلۆكی A بەتەواوی فرۆشراوە و بەشێكی زۆری بلۆكی B ، كە هێشتا لەسەرەتای دروستكردندایە، فرۆشراوە.

شێوازی پارەدان:
شێوازی پارەدان بۆ كڕینی شوقەكانی گاردن سیتی بە سێ جار دەدرێت.

گاردن سیتی، بلۆكی B:
سەرباری ئەوەی كە كۆمپانیای بەیان هەوڵیداوە بە باشترین شێواز و بە باشترین كوالێتی پرۆژەكانی جێبەجێ بكات، هەوڵیشی داوە هەنگا و بە هەنگاو لە دروستكردنی بەشەكانی گاردن سیتی دا بەرەوپێشچوونی ئەزموونی بیناسازی لە كوردستان رەچاو بكات و ئاستی كارەكانی هاوشانی پێشكەوتنەكان بێت.
ئێستە لە پرۆژەی گاردن سیتی دەستكراوە بە دروستكردنی باڵەخانەكانی بلۆكی (B) كە ژمارەیان حەوت باڵەخانەیە و بریتیە لە قۆناغی دووەمی پرۆژەكە. هەر باڵەخانەیەكی قۆناغی دووەم دوو جۆر شوەی تێدایە:

1- شوقەی یەك نهۆمی                       232م2
2- شوقەی دوو نهۆمی،  دوپلێكیس         385م2

نزیكتر لە سروشت، نزیكتر لە ژیان، وەك راستییەك:
پرۆژەی نیشتەجێبوونی گاردن سیتی، بەگوێرەی شوێنی پرۆژەكە، كە دەكەوێتە بەرزاییەكی دڵگیری شاری سلێمانی و بەگوێرەی شێوازی دیزاینكردنی شوقەكان و بەگوێرەی رێژەیەكی زۆری سەوزایی، تا بێت ژیان لە سروشت نزیكتر دەكاتەوە و پەیامی نزیكتر لە سروشت، نزیكتر لە ژیان دەكاتە راستییەك.


Halabja Group copyright 2011 All Rights Reserved - Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure په‌یوه‌ندی ׀ نه‌خشه‌ ׀ سیاسەت و تایبەتمەندی